ئایا کورد دەتوانێت ئابووری خۆی سەربەخۆ بکات و پەنا بۆ ئێران و عێراق و تورکیا و سووریا نەبات؟

ئایا کورد دەتوانێت ئابووری خۆی سەربەخۆ بکات و پەنا بۆ ئێران و عێراق و تورکیا و سووریا نەبات؟


دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان شانازی بە ڕاست کردنەوەی کاڵا بێ کوالتیەکانی ئێران و تورکیاوە دەکەن.
لە هێلکە و تەماتەوە بگرە تاکوو کەرەستەی ناو ماڵ و بیناسازی و هەموو شتێک لەو وڵاتە دەستکردانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەەکرێت بۆ لە ناو بردنی شتی خۆماڵی و بە هەدەر دانی ڕەنج و تێکۆشانی وەرزێرانی کورد لە باشووری کوردستان جا چ شتی باش هاوردە بکەن یان خراپ.
باشە بۆچی دەبێ کورد ماڵی خۆی پڕ بەهرە نەکات و چیدی شتی ئەو وڵاتە دەستکردانە هاوردەی هەرێمی کوردستان نەکات؟
"جوولەکەکان" پێش ئەوەی کە وڵاتی ئیسرایل دابمەزرێنن بە هەموو هێزێکیانەوە دەکۆشان ئابووری وڵاتەکەیان سەربەخۆ بکەن، ئەوجا دەستیان کرد بە کڕینەوەی خاکە داگیرکراوەکانی خۆیان و پاشان دەستیان کرد بە کۆ کردنەوەی هێز و چەک و پاڵپشتی وڵاتانی زل هێز.
کورد نابێ بەس لە بیری ئەوە بێت دوژمنەکەی مووچەی بۆ ببڕێتەوە و ئیشی بۆ دابین بکات، کورد نابێ پشتی ئابووری خۆی ببەستێت بە دوژمنانەوە، چۆن ئەوان وەک کارتی فشار لەسەر کورددا جێبەجێی دەکەن.
تورکیا و ئێران و عێراق و سووریای دەستکرد بە هەموو شێوەیەک دوژمنی یەکن بەڵام بۆ مەسەلەی کورد هەموویان هاڕاو تەباهن.
تورکیا شەڕی عەفرینی کرد بۆ ئەوەی ڕۆژئاوای کوردستان دەستی نەگات بە دەریایی ناوەڕاست و ڕێگای بازرگانی هەرێمی کوردستان نەگاتەوە وڵاتە عەرەبیەکان و ئیسرایل

تعليقات