ئەو مووشەکانە کە بارەگاکانی دیموکراتیان لە کۆیە کردە ئامانج لە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە تەقێندراون

ئەو مووشەکانە کە بارەگاکانی دیموکراتیان لە کۆیە کردە ئامانج لە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە تەقێندراون


دوای ئەوەی ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومانی بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە شاری کۆیە کرد، چەند زانیارییەک سەبارەت بە ئەو شوێنەی مووشەکەکانی لێوە ئاراستەکراوە بڵاودەبێتەوە.

ماڵپەری (ئاڤا تودەی) چەند زانیارییەکی سەبارەت بە ئەو مووشەکانەی ئەمڕۆ بارەگاکانی دیموکراتی لەلایەن ئێرانەوە پێ بۆردومان کراوە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەو مووشەکانە لە دووریی ١٥ کیلۆمەتر لە رێگەی ئامێری "جی پی ئێس" ەوە ئاراستە کراون .

ماڵپەرەکە بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی خۆی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە بەو پێیەی ئەو جۆرە موشەکە لەو دوورییە کەمە ئاراستە کراون واتا لە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە تەقێنراون.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە"دوو ڕێگای ھەیە، یا دەبێ ئێران بنكەیەكی ھەڵدانی مووشەكی لەناو ھەرێم دانابێت، یا ئۆتۆمۆبێلی تایبەتی سەكۆی ھەڵدانی موشەك لە ئێرانەوە ھاتبن كە لەھەردوو حاڵەتدا بێ ئاگاداری و ھاوكاریی دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی نابێت".

ئێوارەی ئەمڕۆ هاوكار عه‌لى، گوته‌بێژى ته‌ندرووستى كۆیه‌ سەبارەت بە دوا ئاماری قوربانیانی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی بارەگاکانی دیموکرات ئاشکرای کرد کە ١٥ کەس شه‌هید و ٣٩کەسی دیکە بریندار بوونە.


تعليقات