ئەمریکا لە بەر پاراستنی سەربازەکانی خۆی خاکی عێراق دەفرۆشیتە کۆماری نا ئیسلامی ئێران.

ئەمریکا لە بەر پاراستنی سەربازەکانی خۆی خاکی عێراق دەفرۆشیتە کۆماری نا ئیسلامی ئێران.

قاسم سولەیمانی و برێت مەکگۆرک بە نهێنی کۆبوونەتەوە.


دەنگۆی کۆبوونەوەی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی و نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بڵاو دەبێتەوە.
رۆژنامەی (ئەلجەریدە)ی کوێتی لە زاری سەرچاوەیەکی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە رایگەیاندووە، کۆبوونەوەکە رۆژی سێشەممە ١١/٠٩/٢٠١٨ لەسەر داوای برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتیی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجام دراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، برێت مەکگۆرک بە قاسم سولەیمانیی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی راگەیاندووە، ئەمریکا دەستی لە سووتاندنی کونسوڵخانەی ئێران لە بەسرە نەبووە و داواشی لە سولەیمانی کردووە، کە لایەنگرانی ئاگادار بکاتەوە، هێرش نەکە سەر کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا لە عێراق.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی مەکگۆرک و سولەیمانی، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و دیاریکردنی کەسێک بۆ سەرۆکایەتیی ئەو حکوومەتە، بووە.
هەروەک ئەو رۆژنامە بڵاوی کردووەتەوە، قاسم سولەیمانی عێراقی بە ”هێڵی سوور بۆ ئێران“ هەژمار کردووە و رایگەیاندووە، ”ئێران ئامادەیە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق بپارێزێ، ئەگەر ئەمریکا پابەند بێ بە تێکنەدانی بەرەژەوەندییەکانی ئێران لە عێراق“.
سەرچاوەکەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کۆبوونەوەکە بە نهێنی ئەنجام دراوە و هەردوولاش رێککەوتوون لەسەر بەردەوامیی بوونی هێڵی پەیوەندیی نهێنی لەنێوانیان، بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر رووبەڕووبوونەوەیەکی هێزەکانی هەردوو وڵات لە عێراق.

تعليقات