بەشی چوارەم: جوگرافیای مرۆیی:

لە هەموو بنەماکانی جوگرافیای سرووشتی و مرۆیی دەکۆڵێتەوە کە پەیوەندی بە دانانی پیلانی سەربازیەوە هەبێت
ئەلف: جوگرافیای ئابووری:

بەشی چوارەم: جوگرافیای مرۆیی:
لە ئادەمیزاد و کۆمەڵە ئادەمیزادیەکانی سەر ڕووی زەوین دەکۆڵێتەوە، کە چۆن پەیدابوون و بڵاوبوونەتەوە چۆن نیشتەجێ بوون و ئارامیان گرتووە، چالاکیی ئابوورییان چیە و ئەم چالاکییەیان چۆن لە گەڵ ژینگەی سرووشتی وەکوو ئاووهەوا و بەرزی و نزمی زەویدا خۆی گونجاندووە؟ ئەم جۆرە لێکۆڵینەوەیەشی دیسان چەند لقێکی لێ بووەتەوە. ئەمانەن:


لە دابەشبوونی لێرە و لەوێی چالاکیی ئابووری و مرۆیی دەکۆڵیتەوە لەسەر ڕووی ئەم زەمینە و هەروەها لە هۆیەکانی دابەشونیان دەکۆڵێتەوە، لەبەر ئەوە جوگرافیای کشتوکاڵی و هی پیشەسازی و هی بەرهەمهێنانی دەرامەتی سرووشتی و هی بازرگانی و گواستنەوەش دەگرێتەوە.
بە: جوگرافیای نشینەکان(السکان):
لە ژمارەی نشینەکان دەکۆڵێتەوە بە گوێرەی تەمەن و پلەی ئابوورییان و زۆربوون و چڕیان (کثافتهم) و دابەشبوون و ڕێژەی نێر و مێ یان.
جیم: جوگرافیای ئاواکاری (الاستیطان):
لە مۆڵگەی ئاواکاری مرۆیی دەکۆڵێتەوە لە گوند و شارەکاندا. نیشتەجێ بوونی ناو گوندان دابەشکردنی مۆڵگەی ئاواییەکان و هەروەها پەیوەندییان لە گەڵ نیشینگە (مستوطنات) دراوسێکیانیان دەکۆڵێتەوە هەروەهاش لە ئەرک و فرمانی هەریەکەیان، پیشەسازی بێت یان بازرگانی. لە پەیوەندی نێوان شارەکان و نێوان شارێک و ناوچەکانی دەورووبەریشی دەکۆڵێتەوە، هەروەهاش لە پێکهێنانی ناوەوەی شارەکان و مۆرفۆلۆجیاشیان.
دال: جوگرافیای سیاسی(ڕامیاری):
لە یەکە ڕامیارییەکانی ئەم جیهانە دەکۆڵێتەوە، هەروەها لەبەر ڕووناکی بنەماکانی سرووشتی و مرۆیی و ئابووری و بنەماکانی تری هەریەکەیان لەو کێشانەیان دەکۆڵێتەوە کە دوچاری دەبن و لەپەیوەندی و لایەنە ڕامیاریانەش کە بەیەکیانەوە دەبەستێت.
هە: جوگرافیای سەربازی



لە هەموو بنەماکانی جوگرافیای سرووشتی و مرۆیی دەکۆڵێتەوە کە پەیوەندی بە دانانی پیلانی سەربازیەوە هەبێت، وەکوو شارەزابوونی چیا و بان و دەشت و دۆڵ و چۆم و زەلکاوەکانی دەرامەتی ئەم جۆرە جێگایانە، چونکە ئەمانە کار لەم جووڵە و چالاکییە سەربازی و ئامادەکردنی خاروباریان دەکات.
جگە لەوانەی سەرەوە چەند لقێکی جوگرافیای تریش هەن کە لە بابەتەکانی دووای دا باسی دەکەین:

تعليقات