بۆ پشتیوانیکردن لە کوردستان داواکارییەک ئاراستەی کۆشکی سپیی ئەمریکا دەکرێت

بۆ پشتیوانیکردن لە کوردستان داواکارییەک ئاراستەی کۆشکی سپیی ئەمریکا دەکرێت

بە مەبەستی پشتیوانیکردنی ئاشکرای هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، هاووڵاتییانی کوردستان و کوردستانییانی دەرەوە و دۆستانی گەلی کوردستان، داواکارییەک ئاراستەی کۆشکی سپیی ئەمریکا دەکەن.

لە بەشی (داواکاری)ی تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی کۆشکی سپیی ئەمریکا، داواکارییەکی تایبەت بە پرسی هەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو و تێیدا بەپێویست زاندراوە کە ئەمریکا بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا، پاڵپشتی گەلی کوردستان بکات و بەرامبەر بە هەڕەشە و بەکارهێنانی هێز و ئابڵووقەدان و هەر هەوڵێکی دیکە، بوەستێتەوە کە بیانەوێت گەلی کوردستان ناچار بکەن، ملکەچی ستەم و زۆرداری بێت. 
هاوکات داوا لە ئەمریکا کراوە، هەموو هاوکارییەک پێشکەش بکات بۆ بنیادنانێکی ئاشتییانەی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ گەلی کوردستان. 
ئەم داواکارییە ئەمڕۆ شەممە 30/9/2017 لە ماڵپەڕەکەدا دانراوە و پێویستی بەوە هەیە 100 هەزار کەس پاڵپشتی لە داواکارییەکەدا بکات، تاوەکوو کۆشکی سپیی ئەمریکا بە هەندی وەربگرێت، بۆیە هاووڵاتییانی کوردستان و ئەوانەی پشتیوانی لە داواکارییەکە دەکەن، دەتوانن ئەم ڕێکارانە بگرنە بەر:
٢- لە بۆشایی (First Name) ناوی یەکەمت بنووسە.
٣- لە بۆشایی (Last Name) ناوی دووەمت بنووسە.
٤- ئیمەیڵی تەواوەتیی خۆت لە بۆشایی (Email Address) تۆمار بکە و دواتر کلیک لەسەر (Sign Now) بکە.
٥- ئیمەیڵێکت بۆ دێت لە ماڵپەڕەکەوە کە دەبێت کلیک لەسەر (Confirm your signature by clicking here.) بکەیت، بۆ ئەوەی واژۆکەت بچێتە پاڵ واژۆکانی دیکە.

Comments