گەرانەوەی کەرکوک بۆ سەر هەرێمی کوردستان و راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی

نادر عینایەتی
 ٢٦/٠٤/٢٠١٧
 لە کاتێکدا ئەو دوو وڵاتەی ئێرانی سەفەوی و تورکیەی عوسمانی هەر یەکەو لە هەوڵی ئەوایە عێراق و سوریە داگیرگەی وڵاتەکەی خۆی بکات لە هەمان کاتیشدا نایانەوێت عێراق و سوریە هەلوەشێتەوە، سوربونیان لەسەر ئەوەی کە نەهێڵن عێراق و سوریە چەند پارچە بێت ئامانج تەنها رێگرتنە لە سەربەخۆبونی کوردستان، بە درێژای خەباتی چەندین ساڵەی کورد زۆر جار شایەدی ئەوە بووین کە هەر کات کورد لە هەر پارچەیەک لە کوردستان دەسکەوتێکی بەدەست هێنابێت یان خود نزیک بوبێتەوە لە وەدیهێنانی ئاواتی گەلەکەی ئەو دوو زلهێزەی ئێرانی سەفەوی و تورکیەی عوسمانی رەقی چەندین ساڵەیان بەرانبەر یەکتر وەلا ناوەو، دەست لە دەستی یەک، یەک هەڵوێست بە چەشنە جوراو جۆرەکان شەری کوردیان کردووە کە رێ لە بەرەوە پێش چونی کورد و سەربەخۆی کوردستان بگرن
 دەنگۆی گشتپرسی لە باشوری کوردستان جارێکی دیکە ئەو دوو زلهێزەی لە یەک نزیک کردەوە تا رێ لە هەوڵێکی وا بگرن
 بۆ ئەم مەبەستەش پێویستیان بە دروس کردنی بەربەستێکە تا کوردی پێ بوەستێنن کەرکوک و ناوچە دابراوەکانی کوردستان باشترین کارتن کە نەتەوە کەمینەکانی تورکمەن و عەرەب لەو ناوچانە بە تایبەت لە کەرکوک بەرانبەر کورد بە کار بێنن بۆ ئەوەی رێ لە گەرانەوەی ناوچە دابراوەکان بگرن بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەوان ئەزانن بە بێ گەرانەوەی ناوچە دابراوەکان بەتایبەت کەرکوک بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەربەخۆی بۆ کورد مانایەکی نابێت و رەنگە کورد دڵ ساردەوە بێتەوە لە راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی
 ترسی ئەم دوو داگیرکەرە لە جیابونەوەی کورد لە عێرا ق لە دروس بونی دەوڵەتێکی کوردییە کە ئەبێتە دەراوسێ ئەم چەند وڵاتەی ئێران، تورکیە و سوریە کە هەریەکەو پارچەیەک لە کوردستانیان داگیرکردووە، ئەم ترسەش لەوێوە سەرچاوە ئەگرێت کە سەربەخۆی کورد لە باشوری کوردستان ئیلهامێک دەبێت بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستان کە ئەوانیش لە ئێران و تورکیە جودا بنەوە
هەر ئەمەش وای کرد لە سەر قەزیەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان  لە کەرکوک ئەو دوو زلهێزە هاودەنگ خوازیاری داگرتنی ئاڵای کوردستان بن و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک بە شتێکی نایاسای باس بکەن تا ئەم پەیمانە بە بەغداد بدەن کە لە سەر دژایەتی کردنی قەزیەی کورد هاریکاری بەغداد دەکەن.
کەرکوک جودا لەوەی کە شارێکی کوردیە و ئەوە ماڤی گەلی کوردە لە شارەکەی خۆی  ئاڵای کوردستان هەڵبکات، ئەگەر بە پێ قانونی عێراقیش سەیری بکەین هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق لە سەر ناوچە کێشە لە سەرەکان ئیلاقاتی یەکسانی هەیە واتە کاتێک لە کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان ئاڵای عێراق هەڵکراوە ئەبێت لە پاڵ ئاڵای عێراق ئاڵای کوردستانیش هەڵبکرێت، تەنانەت هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک بە پێ زۆرینەی دەنگ هەڵ کراوە بۆیە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک نەک هەر نایاسای نییە بەڵکو ئەوە نایاسایە کە رێگە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان نەدرێت
 نارازی بونی تورکمەن و هەروەها عەرەبی شێعەی هاوپەیمانی ئێران و عەرەبی سونە دوای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک و یەکگرتنیان لە پەرلەمان بۆ داگرتنی ئاڵای کوردستان لەو شارە، یەکگرتنەکەیان لە پەرلەمان دژ بە کورد دەستی ئەو دوو دەوڵەتە داگیرکەرەی ئێران و تورکیەی لە پشت بوو.
 ئەگەرچی ئێران تا دوای تێپەربونی چەند رۆژ لەوەی کە تورکیە یەکەم جار داوای هینانە خوارەوەی ئاڵای کوردستانی کردبو لە کەرکوک، بێدەنگی هەڵبژارد بەڵام زۆری پێ نەچو هەموعەرەبی شێعەی هاوپەیمانی خۆی خستە خزمەت تورکمەن و عەرەبی سونە کە لە پەرلەمان تێکرا هەمویان دەنگ بە هێنانە خوارەوەی ئاڵای کوردستان بدەن، پەرلەمانی عێراق و دەوڵەتی داگیرکەری ئێران وایاندانابوو لەوانەیە دوای قەراری پەرلەمان بۆ هێنانە خوارەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک ئەگەر هەمو پەرلەمانتارەکانی کورد رازی نەبن بەو بڕیارە، لەوانەیە بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد بەو بریارەی پەرلەمان کە تەرحی بریارەکە ئێران و تورکیە دایانرژاندبوو رازی بن و گوێ بە بڕیاری پەرلەمان بدەن، بەڵام بە پێچەوانەی ئەو شتەی کە ئەوان چاۆەروانیان ئەکرد هەمو پەرلەمانتارە کوردەکان بەوانەشەوە کە پێشتر هیوایان بە پەرلەمانی عیراق و هاوپەیمانی ئێران بوو لە هۆڵی پەرلەمان هاتنە دەرەوە و بایکۆتی پەرلەمانیان کرد لە راستیشدا جگە لەوە کە هەمویان پەرلەمان بایکۆت بکەن هیچ رێگەیەکی دیکەیان بۆ نەمابوەوە ئەگەر پێچەوانەی ئەوەیان بکردبا ئەوە گەلی کورد بە هیچ شێوەیەک لێیانی قەبۆڵ نەدەکرد چۆنکە گەر رازی بان بەو قەرارە دژە کوردیەی پەرلەمانی عێراق ئەوە ئەرۆشتە قاڵب خیانەت بە کوردستانەوە و هیچ پاساوێک بۆ ئەوە نەئەما بیهێنەوە کە بڵێن پیاو و ملکەچی ئێران نین. بۆیە تاکە رێگە بۆ ئەوەی کە گەلی کورد لە خۆیان راست نەکەنەوە ئەوە بوو کە هۆڵی پەرلەمان بەجێ بێڵن و بێنە دەرەوە، ئەتوانین ئەوهەڵوێستەی پەرلەمانتارانی کورد وەک شۆرشێک کە لە پەرلەمانی عێراق کردیان و گورزێک بوو لە ئێران درا چاوی لێ بکەین
 هەر بۆیەش دوای ئەوەی کە پەرلەمانتارانی کورد پەرلەمانی عێراقیان بایکوت کرد، فارسی شوونیست نەیتوانی لەوە زیاتر روی فاشیستی خۆی بشارێتەوە لە تارانەوە دژایەتی خۆیان بەرانبەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان راگەیاند و لە رۆژنامەو راگەیاندنە گشتیەکانیاندا داوای هێنانە خوارەوەی ئاڵای کوردستانیان لە کەرکوک کرد.
بـایکـــوت کردنی پــەرلـــەمـــانی عێراق و یەک گـــرتنەوەی حـــیـزبــە کــــوردیـەکــــان
 ئەگەر پێشتر ئێران لە رێگەی هەندێک لەو حیزبە کوردیانەی باشورەوە کە وابەستەی ئێران بوون نفوزی باشی هەبو لە باشوری کوردستاندا دوای ئەم هەڵوێستەی عەرەبە شێعەکانی عیراقی سەربە ئێران کە زۆرینە بوون لە پەرلەمان دەنگیان خستە پاڵ تورکمەنو عەرەبە سونەکان دژ بە کورد، ئەوە لە دەست دانی ئەو حیزبە کوردیانەشی بەدوا دێت بۆ ئێران کە جاران وابەستە بون بە ئێران و هیوایان بە پەرلەمان بوو، هەروەها دەسپێکی یەکگرتنەوەی حیزبە کوردیەکان و پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوی هێنا ئاراوە کە لەسەر قەزیەی نەتەوەی هاودەنگ و لە سەر گشتپرسی بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی پێکەوە کۆبنەوە.
 خوازیاری هێنانە خوارەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک لە لایەن تورکیە، ئێران و پەرلەمانی عێراقەوە زیاتر دژایەتی کردنی کوردە و قەزیەیەکی سیاسی
 چ لە سەردەمی سەدام و چ ئێستە دوژمنانی گەلەکەمان یەک ئارمانجیان هەبووە بەرانبەر کورد ئەویش ئەوە بووە کە هەمو جۆرە رەنگ و بۆنێکی کوردی لە شارەکان بەتایبەت لە کەرکوک بسڕنەوە، دوای روخانی دەوڵەتی بەعس، ناوی ناوچە کێشە لەسەریان ناوەتە سەر ناوچە دابراوەکانی کوردستانەوە، هەر کات کورد ویستویەتی دانیشتن لەگەڵ عێراق بکات بۆ گەرانەوەی ئەو ناوچە دابڕاۆانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، عێراق بە هەر دوو باڵی عەرەبی شیعە و سونەوە لەگەڵ تورکمەنەکان خۆیان لەو قەزیە دزیوەتەوە، پاش ١٤ ساڵ خۆ دزینەوە و دواخستن و جێبەجێ نەکردنی مادەی ١٤٠ ئێستە لە لایەن هەندێ لە پەرلەمانتارانی تورکمەن و عەرەبەوە بە مادەی مردوو ناوی ئەبەن وەکو بڵێن کەرکوک و ناوچە دابراوەکانی کوردستان یەکلا بوەتەوە کە نەگەرێندرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان یان خود بڵێن ئەوە قەزیە نییە کە دانیشتنی لەسەر بکرێت
 لێرەدا هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک ئەتوانێت ئەو پەیامە بێت بۆ عێراق و هەمو کەس کە کەرکوک شارێکی کوردیە و شارێکی کوردیش دەمێنێتەوە و ئەو دڵ گەرمی و بەڵێنەش بە گەلی کورد دەدات کە لە ئایەندەیەکی نزیکدا کەرکوک ئەگەرێندرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان.
 ئەوانەی کە دژی گەرانەوەی کەرکوکن بۆ سەر هەرێمی کوردستان باش ئەزانن بە گەرانەوەی کەرکوک و ناوچە دابراوەکانی دیکە بۆ سەرهەرێمی کوردستان کورد لە ئێراق جیا ئەبێتەوە.
 دژایەتی کردنی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک، لە لایەن ئێران تورکیە و عێراقەوە و خۆ دزینەوەی عێراق لە گشپرسی بۆ گەرانەوەی کەرکوک و ناوچە دابراوەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئامانج تەنها رێگرتنە لە دروس بونی دەوڵەتی کوردی ئەوان ئەزانن بە بێ ئەو لەسەدا ٤٠% ناوچە دابراوانەی کوردستان ڕاگەیاندنی سەربەخۆی مانایەکی وای نابێت بۆ کورد
 ئەو دوو وڵاتە داگیرکەرەی تورکیە و ئێران سەربەخۆیی باشوری کوردستان بە مەترسیەکی گەورە لە ناوچەکە باس دەکەن تەنانەت ئێرانیەکان زۆرجار لە نوسینەکانیان و کەناڵو راگەیاندنە گشتیەکانیاندا دروس بوونی دەوڵەتی کوردی بە ئیسرائیلی دوو ناو دەبەن زۆر جار ئەمە دوبارە ئەکەنەوە کە دەوڵەتی کوردی لە هەر پارچەیەک لە کوردستان دروس بێت مەترسی بۆ سەر یەکپارچەی ئەو سێ وڵاتەی دیکەش دەبێت کە هەر یەکەو پارچەیەک لە کوردستانیان داگیر کردووە ئەوان بەم شێوە جیابونەوەی کورد لە عێراق دەبینن کە بە دروس بوونی دەوڵەتی کوردی لە باشوری کوردستان زەوینە خۆش و یاریدەرێک ئەبێت بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستان کە لە تورکیە، ئێران و سوریە جودا بنەوە.
 لە ئاخەفتنەکانی ئەم دوایانەی بەرپرسانی تورکیە بە شێوەیەک باسی کەرکوکیان ئەکرد وەک بڵی کەرکوک شاری کورد نیە بەڵکو شاری تورکمەنە و تەنانەت دان بە بونی کورد کە رێژەی هەم لە عەرەب و هەم لە تورکمەن زۆرترە لە کەرکوک دانەدەنا.
-با بە کــــورتی چـاوێک بە مـێژوی ئەم شارە و پەلاماری داگیرکەران بۆ سەر کەرکـوک و ناوچەکانی دیکەی کـــوردستان بکەین بزانین چـۆن بووە-
کەرکوک لە بنەچەدا ناوچەیەکی گوتی هوری بووە ئەم ناوانە هەمان ناوی کوردن
 کەرکوک و ناوچەکانی کوردستان بە درێژای مێژو چەندین جار کەوتوەتە بەر هێرشی داگیرکەران و داگیر کراوە.
 لەو دەوڵەتە داگیرکەرانەی کە لە رابردوا ناوچەکانی کوردیان داگیر کردووە ئەمانە بوون: کاتێک ئاشوریەکان دەسەڵاتیان فەراوان ئەبێت کەرکوک و هەندێک ناوچەی دیکەی کوردستان داگیر ئەکەن، ئاشوریەکان پێش ئەوەی کە بگەنە دەسەڵات خۆیان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی میتانیەکان بوون بەڵام کاتێک بەهێز ئەبن کەم کەم هەولێر، موسڵ، کەرکوک و هەندێک شوێنی دیکەی کوردەکان داگیر دەکەن، پاشان کاسیەکان ئاشوریەکان جارێک ئەروخێنن و سەد ساڵ کەرکوک ئەخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان، هەم دیسان ئاشوریەکان کاسیەکان ئەروخێنەوە و کەرکوک لەگەڵ کۆمەڵێک لە شارەکانی دیکەی کورد داگیر ئەکەنەوە
میدەکان، شەرێکی زۆر و قورس  لە نێوان (میدەکان/کوردەکان) و ئاشوریەکان روئەدات دوواجار لە لایەن میدەکانەوە/کوردەکانەوە دوو هەزارو شەش سەد ساڵ پێش ئێستە دوای روخانی دەوڵەتی ئاشوری کەرکوک و هەمو ئەو ناوچە کوردیانەی کە لە لایەن ئاشوریەکانەوە داگیر کرابوون ئازاد ئەبن و ئەکەونەوە ژێر دەسەڵاتی کورد.
هێرشی فارسەکان بۆ سەر دەوڵەتی کورد، فارسەکان بەردەوام هێرش ئەکەنە سەر کوردەکان سەرەتا  ٣ ساڵ لە پشت یەک هێرش ئەکەنە سەر دەوڵەتی مید/کورد هەر سێ ساڵەکە سوپای پارسەکان لە لایەن کوردەکانەوە تێک ئەشکێت لەو هێرشە بەردەۆامەی فارسەکان بۆ سەر دەوڵەتی کورد لە ئەخیرا زەفەر ئەبەنە سەر کوردەکان و دەوڵەتی مید/کورد ئەروخێنن ئەم جارە کەرکوک و ناوچە کوردیەکان لە لایەن فارسەکانەوە داگیر ئەکرێت.
 پاشان یونانیەکان بە سەرکردەیی ئەسکەندەر دەوڵەتی هەخامەنیشی فارس ئەروخێنن و ماوەیەک وڵاتی کورد داگیر ئەکەن
 ئەم هێرش و داگیرکردنەی کوردستان لە لایەن داگیرکەرانەوە هەتا سەردەمی هێرشی عەرەبە ئیسلامیەکان و عوسمانی تورک بەردەوام بووە، ئەگەر چی کوردستان بە تایبەت کەرکوک زۆر جار کەوتوەتە بەر هێرشی داگیرکەران و داگیر کراوە بەڵام کورد لە ژێر دەسەڵاتی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرانەی کە کوردستانیان داگیر کردبوو حکومەت و پاشای خۆی هەبووە لە کوردستان و ناوچەکانی کوردستان بە دەس کورد خۆیەوە ئیدارە کراوە.
دوای هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی عوسمانی لە رێکەوتن نامەی (سایکس-پیکۆ) ١٠٠٠ ساڵ پێش ئێستە کوردستان لە دووبەشەوە ئەبێت بە پەنج پارچە لە نێوان پەنج وڵاتی داگیرکەری ناوچەکە ( تورکیە ئێران سوریە عێراق و بەشێکی بچوکیش لە عەرمەنیستان)دابەش و داگیر ئەکرێت، سەرەرای ئەو هەمو داگیرکردنو دابەش بونەی کوردستان تا ئێستەش نەتوانراوە بوونی کورد لەم شارە دێرینەی کوردستان کەرکوک بسڕنەوە کە مولکی کوردی پێیەوە نەمێنێت.
 هەزاران بەڵگەی مێژوی لە کەرکوک دوزراوەتەوە و هەن ئەو راستیە ئەسەلمێنن کە خەلکی رەسەنی کەرکوک کورد بوون، کەرکوک شارێکی کوردستانە و شارێکی کوردیش ئەمێنێتەوە
لەو بەڵگە مێژویە کۆنانەی کە لەکەرکوک هەن وەک نمونە ئەتوانین ئاماژە بەو ٦٨٠٠ بۆ ٧٠٠٠٠ هەزار پارچە گڵە سورەوە کراوە کە دۆزراونەتەوە و تەمەنیان ٣٥٠٠ ساڵ دەبێت بکەین. لە سەر ئەو پارچە گڵە سورەوە کراوانە وردەکاری ژیانی ڕۆژانەی خەڵک وەک کێشەی زەوی و زاری نێوان بنەماڵەکان، زەوی کڕین، دابەشکردنی چەک و کەلوپەل، گەندەڵیی حوکمڕانی، و کێشەی هێرشی دەرەکی و زۆر بابەتی دیکە نوسراوە، ئەمرۆ ئەو نوسینانە لە لایەن زمان ناسانەوە وەرگێراونەتەوە سەر زمانی ئینگلیزی و هەندێک زمانی دیکەی دونیا.
 ئەو زمانەی کە لەسەر ئەو پارچە گڵە سورەوە کراوانە پێ نوسراوە، زمانی گوتی/کوردی هوریە کە لەو شارە قسەیان پێ کردووە
دەیان بەڵگەی مێژوی هەیە کە حەوت بۆ هەشت هەزار ساڵ کۆنە هەر لە سومەریەکانەوە  تەنانەت دوای سومەریەکانیش، ئاشوریەکان یونانیەکان بابلیەکان هتد... ئاماژەیان بە ناوی گوتی/کورد و بەسەراتەکانی کورد کردووە لەم جوگرافیا، ئەمە ئەوە ئەسەلمێنێت کە کورد خەڵکی دێرین و رەسەنی مێزۆپۆتامیا و زاگروس واتە کوردستان بووە.
 بەڵام ئەمانەی کە پێیان ئەوترێت تورکمەن یا خود تورک بە رەچەڵەک خەڵکی ئەم ناوچە و ئەم جوگرافیا نین کۆمەڵێک کۆچەر بوون کە بۆ داگیرکردن چەند سەد ساڵ پێش ئێستە کە تەمەنی هاتنیان بۆ ئەم جوگرافیا ناگات بە شەش سەد بۆ حەوت سەد ساڵ، لە ناوچەکانی مەغولیستان سیبریا و ئاسیای ناوەندەوە هێرشیان کردووەو هاتونەتە ئەم ناوچانەی کوردستان و هەروەها لای وڵاتانی دەراوسێ کوردستان نیشتەجێ بوون و ماونەتەوە
 هێرشی تورکەکان بۆ سەر ناوچەکانی کوردستان و بۆ سەر وڵاتانی دەراوسێ کوردستان تەنیا هێرشێکی کاتی نەبووە یەک جار یان یەک دوو وەجبە نەبوون کە بۆ داگیرکردن هاتن بۆ ئەم جوگرافیا و ناوچانە، بەڵکو چەندین جار کۆچی زۆر گەورەی بە کۆمەڵی تورک/ئەغوزیەکان دوا بە دوای یەک کە هەر جارەو سوپایەکی چەکداری بەهێزیان لەگەڵ بووە سەرەو لێژ بوون بۆ داگیرکردنی وڵاتانی کوردو میلەتانی دیکەی دەراوسێ کوردستان، هەر ناوچەیەکی کوردیان داگیر کردبا کۆمەڵ کوژیەکی گەورەی کوردیان ئەکرد، هەتا شوێنی خۆیان بکەنەوە لە ناوچەکانی کوردستان.
 ئەو کۆچە بە کۆمەڵەی تورک و داگیرکردنو کاولکردنەی ناوچەکانی کوردستان و کورد کوژیە لە لایەن تورکە داگیرکەرەکانەوە هەتا سەردەمی سەفەوی و عوسمانیەکان بەردەوام بووە
 تورک نە لە ناوچەکانی کوردستان و نە لە وڵاتانەی دەراوسێ کوردستانیش خاوەن هیچ جۆرە مێژو و شارستانیەتێکی دێرین نین
 تورک بە رەچەڵەک خەڵکی لای مەغولیستان سیبری و ئاسیای ناوەندن، زمانیشیان ئەۆغوزی-تورکیە کە لە بنەماڵەی زمانەکانی مەغولی ناوچەی سیبری و ئاسیای ناوەندە، بە زۆری مێژوی هێرش و کۆچی بە کۆمەڵ و هاتنیان بۆ ئەم جوگرافیا و ناوچانەی کوردستان لە چەند سەد ساڵێکی کەمی پێش ئێستە زیاتر تێناپەرێت.
 درەنگ گەیشتون و ئەمرو بوون بە خاوەن ماڵی ئێمەو لە شار و وڵاتی خۆشماندا حاشا لە بوونی کورد دەکەن
 دەوڵەتی فاشیستی تورکیە پاش هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک داماری ملیان بەرزەوە بوو لە راگەیاندنەکانیان هاوریان ئەکرد کەرکوک شاری تورکە ئەبێت ئاڵای کوردستان لە کەرکوک بهێنرێتە خوارەوە
بەڵگە هەرە کۆنەکەشیان ئەوەیە ئەڵێن ١٠٠٠ ساڵ پێش ئێستە ماوەیەک کەرکوک لە ژێر دەستی دەوڵەتی داگیرکەری عوسمانی تورک بووە و تورک حۆکمی بە سەر کەرکوک و هەولێرو بەشێکی زۆری کوردستاندا کردووە، و دوای هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی داگیرکەری عوسمانی ئێستە کەرکوک لە خاکی ئێراقەو یەکێک لە شارەکانی عێراقە نە سەر بە هەرێمی کوردستانەو نەش شاری کوردی
 رەگەز پەرەستی و ئینکار کردنی نەتەوە غەیرە تورکەکان و دەس بەسەر خاکو وڵاتی نەتەوەکانی تردا گرتن لە ناو تورکدا شتێکی تازە نییە بەشێکە لە کلتوریان
 دەوڵەتی عوسمانی کێ بوون ئەگەر دەوڵەتی عوسمانی بەراورد بکەین بە ئەم وڵاتە داگیرکەرانەی ئێران، تورکیە سوریە و عێراقەوە کە ئەمرۆ هەر یەکەو پارچەیەک لە کوردستانیان داگیرکردووە هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ ئەمانە نەبوو ئەویش دەوڵەتێکی داگیرکەر بوو کە روبەرێکی فراوانی کوردستانی داگیرکردبوو
 داگیرکەر ناوی بە خۆیەوەیە دەوڵەتێکی زلهێزی دەرەکیە کە خاکی گەڵێک یان گەڵانێکی دیکەی داگیرکردووە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت داگیرکەرێک خاکی نەتەوەیەکی دیکە کە هەزاران سالە پشتاو پشت لە سەر خاکی خۆیان ژیاون داگیر کرد ئیتر خاکی ئەو گەلە بوبێت بە مڵکی فلان داگیرکەر، هەر خاک و ناچەیەک هی خەڵکی رەسەنی ئەو ناوچەیەیە کە هەزاران ساڵە تێدا ژیاون و تێدا دەژین، کوردستان داگیرکراوە هەرگیز نەبووە و نابێت بە بەشێک لە مولکی هیچ دەوڵەت و وڵاتیکی داگیرکەر کە دەستیان بە سەر خاکی کوردستاندا گرتووە.
 کورد لە سەر خاکی خۆیە لەسەر خاکی کەس ناژیت، ئیزن بە هیچ بێگانەیەک یان وڵاتێک نادرێت بریار لە سەر چارەنوسی کورد و بستێک لە خاکی کوردستان بدات. رێز لە هەمو ئەو پێکاتە نەتەوەیانە ئەگرین کە هاتوون ئەمرۆ لە کوردستان ئەژین بەڵام خۆیان بە گەورەی ماڵ یان خاوەن ماڵی ئێمە نەزانن
 ئەو رەگەز پەرەستە تورکانەی کە لە تورکیە هاواریان گوێ فەلەک کەڕ ئەکات و تورکمەنەکان بە دژی ئاڵای کوردستان هان ئەدەن ئەڵێن کەرکوک تەنها شاری کورد نییە نابێت ئاڵای کوردستان لە کەرکوک هەڵ بکرێت و نابێت کەرکوک بگەرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان، ئەگەر ئەوان زۆر ماڤ پارێزن با یاسای (یەک دەوڵەت، یەک نەتەوە و یەک زمان) لە تورکیە هەڵوەشێنەوە ماڤی گەلان بپارێزن لە تورکیە. ئەوجا لە سەر وڵاتێکی دیکە قسە بکات، دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی بەسەر خاکی ٣٠ ملیون کورد لە باکوری کوردستاندا گرتووە زمانو هەمو شتێکی کوردیان قەدەغەن کردووە نوێنەرانی کوردی لە باکوری کوردستان کە لە لایەن گەلی کوردەوە هەڵبژێردرابون لە سجن کردووە، ئێستە چۆنە بە سەر کوردەوە بوون بە ماف خواز، و ئەوە بە ماڤی کورد نازانن لە شارەکەی خۆی کەرکوک ئاڵای کوردستان هەڵبکات یان خود کەرکوک بگەرێنێتەوە سەر هەرێمی کوردستان.
 یاری کردن بە عەقڵی چواردەور بەم گەمە سیاسیانە، یان هەڵاتن لەو راستیەی کە هیچ شتێک پێش بە دروسبونی دەوڵەتی کوردی ناگرێت دادی هیچ کام لەو وڵاتانە نادات کە هەریەکەو پارچەیەک لە کوردستانیان داگیرکردووە، چارەنوسی هەمویان بە دابەشبون کۆتای دێت.

تعليقات