سودە گرنگەکانی خواردنی پەڵپینە

سودە گرنگەکانی خواردنی پەڵپینە
پەڵپینە یەکێکە لەو گیایانەی کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی ،ئا، کالیسیۆم ، زینک ، مەنگەنیز ،سودیوم ،پۆتاسیۆم کە بەگشتی بۆ مرۆڤ بەسودن بەتایبەتیش بۆ ڕێگری کردن لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە،ئەمەش کۆمەڵێک سودی گرنگی پەڵپینەیە:١-دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی ڕەبۆدا بەکاربھێندرێت،دەشبێتە ھۆی چالاکردنی کاری سیەکان.٢-توێژینەوەیەک ئاماژە بە گرنگی خواردنی پەڵپینە دەکات لە ڕێگری کردن بە توشبوونی نەخۆشی شێرپەنجە و ڕەقبوونی دەمارەکان.٣-دەبێتە ھۆی نەرم کردنی ڕیخۆڵە و ئاسان کردنی کرداری ھەرس.٤-یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزانی ئاستی کۆلیستڕۆڵی زیان بەخش(ئێڵ دی ئێڵ)،چەوری سیانی.٥-دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشیە درێژخایەنەکاندا سودی لێوەربگیردرێت.٦-دەبێتە ھۆی چالاکردنی جگەر ، دەشتواندرێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی جگەردا سوودی لێوەربگیردرێت.٧- کارەکانی دڵ و سوڕی خوێنش چالاک دەکات.٨-توێژینەوەیەک گرنگی خواردنی پەڵپینەی بۆ ئەو کەسانە ئاشکراکردوە کە جگەرە دەکێشن،ئاماژە بۆ ئەوە دەکات خواردنی پەڵپینە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە کەسانی جگەرەکێشدا کەمدەکاتەوە.٩-ڕێگری دەکات لە ھەوکردنی کۆئەندامی ھەرس و تووشبوون بە برینی گەدە.١٠-دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی خوێن بەربوون و سەرئێشە و تا دا سوودی لێوەربگیردرێت.

کوردسات

تعليقات