هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کوردستان و هێزی کورد له‌ ناوچه‌که‌

هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کوردستان و هێزی کورد له‌ ناوچه‌که‌

هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کوردستان و هێزی کورد له‌ ناوچه‌که‌ وه‌ک دڕکێک لە چاوی ئێرانی داگیرکه‌ر و دژمناندا چەقیوە، ئه‌مریکا و وڵاتانی رۆژاوا و دونیا کورد وه‌ک نوێنه‌ری جیهان که‌ به‌رانبه‌ر تروریستان شه‌ر ده‌که‌ن چاو لێده‌که‌ن چ داعش بێت چ تروریستی شیعەی ئێران فەرق ناکات.
 بەم زوانە باشوری کوردستان سەربەخۆی رادەگەیەنێت نە هەر لە ئێراق بەڵکو گۆرانکاریەکی گشتی لە چەند وڵاتی دیکەی ناوچەکە لە ئارادایە کە ئێرانی داگیرکەریش یەکێ لەو وڵاتانەیە بەر ئەو گۆرانکاریە دەکەوێت
ئێران هەڵگیری ناسناوی گەورە تروریستی مەترسیداری نێودەوڵەتیە، هێرشی چەکداری لە لایەن زلهێزانی رۆژاوا و ئیسرایلەوە بۆ سەر ئێران حەتمیە
 ئەمریکا و وڵاتانی رۆژاوا لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان ئیسرائیل و عەرەبستان بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەکە و جیهان خۆیان بۆ هێرش کردنە سەر دەوڵەتی تروریستی ئێران ئامادە دەکەن هەتا ریشەی دەوڵەتی تیروریستی ئێران کە هۆی هەمو ئەو کاولکاری و نا ئارامیانەیە لە وڵاتانی دەراوسێ و لە جیهاندا وشک بکەن، مانی دەوڵەتی تروریستی ئێران هەرەشەیە بۆ سەر وڵاتانی دەراوسێ و جیهان
 زۆر دەمێکە شونیزمی فارس خەریکی لە ناو بردنی کلتور و زمانو دابو نەریت و ناسنامەی کوردە داگیرکەری فارس لەبەر ئەوەی کە بۆ خۆی خاوەن کلتور و جلوبەرگی نەتەوەی نییە، دەستی داوەتە تێکدان و لە ناو بردنی ناسنامەی نەتەوەکانی غەیرە فارس، هەر بۆیە لە راگەیاندنە گشتیەکانیان سایتەکان و کەناڵو پروگرامە تەلەفزیونیەکانیاندا بە شێوە جۆراو جۆرەکان سوکایەتی و بێرێزی بە جلوبەرگی کورد دابو نەریت و کلتوری رەسەنی کورد دەکەن چاوی دیتنی رەسەنایەتی کورد و کلتورو دابو نەریتی نەتەوەی خاوەن مێژوی دێرینی کوردی نییە
 بە پێچەوانەی داگیرکەرانی تورک و فارسەوە، نەتەوەکانی دونیا بە چاوی رێزەوە سەیری دابو نەریت و کلتور و جلوبەرگی کورد دەکەن
 لە رۆژی نەورۆز کۆمەڵێک لە نوێنەرانی وڵاتانی دونیا هاتنە کوردستان بۆ پیروز بای کردنی نەورۆز هەندێکیان جلی کوردیان لەبەر کردن، لەم ڤیدوەدا دەبینن کە کنسوڵی ئەمریکا بۆ پیرۆزبای کردنی جەژنی نەورۆز لە لەگەلی کورد جلی کوردی لەبەر کردووە

نادر


تعليقات