ئایا دەزانن ئەڵمانیا گۆشتی بەرازی لە شوێنە گشتییەکاندا بە حەرام ''قەدەغە'' داناوە؟

ماڵپەڕی ڕووسیا تودەی RT بڵاویکردووەتەوە کە کەمپەین بۆ ناساندنی گۆشتی بەراز بە حەڵاڵ لە سوپەرمارکێتەکاندا لەلایەن هەندێک چالاکوانەوە لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە...
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە مانگی ٣ی ئەمساڵ ئەڵمانیا بە بڕیارێک فرۆشتنی گۆشتی بەرازی لە مارکێتەکاندا قەدەغەکرد...

پارێزگاری شارەکانیش سەبارەت بە بڕیارەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بڕیارەکەیان قبوڵە بۆ گشتگیرترکردنی خوێندنگاکان و شوێنە گشتییەکان...

سایتی بریف ڕیپۆرتی بەریتانی نوسیویەتی گۆشتی بەراز لە ئەڵمانیا لە شوێنە گشتی وەکوو، ڕێستۆرانت و چێشتخانە و دایەنگاکان و قوتابخانەکان جێبەجێدەکرێت.
سیاسییەکان و بەتایبەتی سیاسییەکانی سەر بە پارتەکەی ئەنگێلا مێرکلی ڕاوێژکار دژایەتی خۆیانیان بۆ بڕیارەکە دەربڕیوە بەڵام سەرەڕای ئەوە بڕیارەکە جێبەجێکراوە.

سەرچاوەکان بە زمانی ئینگلیزی:

http://www.express.co.uk/news/world/650246/Germany-bans-pork-cafes-schools-offending-Muslim-migrants

http://209.15.34.68/germany-bans-pork-under-sharia-law/

http://www.briefreport.co.uk/news/germany-bans-sausages-pork-banned-in-cafes-and-schools-to-not-offend-refugees-3973596.html

تعليقات