گەنجێک و بابێک.

گەنجێک بابی بانگهێشتی چێشتخانەیەک کرد، بۆ ئەوەی پێکەوە ژەمێک خواردن بخۆن.

گەنجێک و بابێک.

لەکاتی نان خواردن بابەکە خواردنەکەی بەدەستەوە دەجوڵاو ئاوەکەی بەخۆیدا دەڕژاند و جلەکانی خۆی پیس دەکرد.

هەموو ئەوانەی لە چێشتخانەکەدا بوون تەماشایان دەکردو بێزیان لێ دەکردەوە.
بەڵام کوڕەکە بە هێمنی لەگەڵ بابی مایەوەو نانەکەی لەگەڵ خوارد.



خەڵکەکە سەریان سووڕما، کاتێک بینیان کوڕەکە بابی بردە دەستشۆری چێشتخانەکە و جلەکانی بۆ ڕێکخستەوە و قژی داهێانا و چاویلەکەکەی خاوێن کردەوە.

دوواتر پێکەوە هاتنە دەرەوە و پارەی خواردنەکەی دا، لەوکاتەی ویستیان بچنەدەرەوە، پیاوێکی بەساڵاچوو بەکوڕە گەنجەکەی گوت:

ببورە کوڕم لەچێشپخانەکەدا هیچ شتێکت بەجێ نەهێشتووە؟
کوڕەکەش تەماشای مێزی نان خواردنەکەی کرد و وتی:نەخێر، بڕواناکەم هیچم بەجێ هێشتبێ.
پیاوەکە وتی: بەڵێ تۆ هیوات بۆ باوکان بەجێهێشت.
تۆ وانەی ڕەوشتت فێری ئەو کوڕانە کرد کە خاوەنی بابێکی بەساڵاچوون.

تعليقات