ئایا دەزانی خواردنی یه ك كیس جپسی پەتاته وەكو ئەوه وایه 5 پێنج لیتر رۆنی زەیتی چێشتلێنان بخۆیتەوە؟

بەپێی هەواڵێكی پەیجی چارەسەری سروشتی لەفەیسبوك، كۆمەڵەی پزیشكانی دڵی بریتانی ئاشكرایان كردووه كه خواردنی پارچەیەك جپسی پەتاته كه ماددەی حافیزەی تێكراوه لەگەڵ زەیت و شەكر یەكێكه له هۆیەكانی تووشبوون به جۆرەها شێرپەنجه.


بەپێی توێژینەوەكە، لەناو یەك كیس جپسدا نزیكەی 500 بۆ 1000 یەكەی گەرمی هەیه ئەوەش هۆكارێكه بۆ قەڵەوبوونی منداڵ، كارگەكانی دروست كردنی جپس هەڵدەستن به زیادكردنی ماددەیەك به جۆرێك كه ببێته هۆی بەردەوام بوون لە ادمان (خو پێوەگرتن) بەهۆی بوونی ماددەی چالاككەر و وزه بەخش كه هه ڵده ستن به گۆرینی شەكر و ئەنسۆلین كه ئەمەش دەبێتەهۆی برسی بوون و زیاتر حەز كردن به خواردن.
لەلایەكی دیكەوە زۆر خواردنی جپس مەترسییه بۆ سەر ته ندروستی جیناتەکان و بگره زیانەكانی كەمتر نییه له جگەرەكێشان بەهۆی بوونی ماددەی ئه كریلامیدی ژەهراوی كه ده بێتەهۆی تووش بوون به نه خۆشییەكانی شێرپەنجه.

تعليقات