له گوندێکی سه‌ربه شاری دیوانده‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی رووخانی باڵاخانهیەک که ژنان له سه‌ری خه‌ریکی سه‌یرکردنی ئاهه‌نگێکی بووک گواستنه‌وه بوون 23 که‌س که هه‌موویان ژن و کچ بوون برینداربوون و ره‌وانه‌ی نەخۆشخانەکانی شاره‌که‌نی دیوانده‌ره و سنه کران.
رۆژی هه‌ینی رابردوو له گوندی (گهونتو) کە دەکەوێتە رۆژئاوای شاری دیوانده‌ره له‌کاتێکدا که ئاهه‌نگێکی هاوسەرگیری سازکرابوو به‌هۆی داڕمانی ئه‌و باڵاخانه‌یه‌ی که ژنان له‌سه‌ری بوون 23 کەس برینداربوون که برینی هه‌ندێکیان قورسه و ژنێکی دووگیانیش منداڵه‌که‌ی له ده‌ستداوە.
که‌مال یه‌کێک له شایهتحاڵەکانی رووداوه‌که به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: کاتێک که خه‌ڵکی گوند خه‌ریکی ئاههنگگێڕانبوون له‌ناکاو ئه‌و باڵاخانه‌یه که ژنان له‌سه‌ری بوون و به‌هۆی باران بارینی زۆری رۆژانی رابردو سست ببوو داڕماو ئاهه‌نگی بووک گواستنه‌وه‌که راگیرا و خه‌ڵکی به په‌له به هانای ئه‌و کەسانەوە چوون که کەوتبوونە ژێر باڵاخانه‌که و برینداره‌کانیان رزگارکرد و دواتر هه‌ندێکیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌کانی دیوانده‌ره و سنه کران.
س.م
Comments
Post a Comment