چی روودەدات لە جەستەدا ئەگەر بۆ ماوەی هەفتەیەک، ڕۆژی سێ هێلکە بخۆیت؟

هێلکە بەشێکی خۆراکی زۆرێک لە مرۆڤەکانە لە جیهاندا، بەڵام بەراورد بەو بەها خۆراکیەی کە لە هێلکەدا هەیە، دەتوانین بڵێین کە هیچکامێکمان ئەو هەقەمان نەداوە بەهێڵکە کە شایەنیەتی. 
 چی روودەدات لە جەستەدا ئەگەر بۆ ماوەی هەفتەیەک، ڕۆژی سێ هێلکە بخۆیت؟
 
لە ڕاستیدا، هێلکە ئەو خۆراکە موعجیزە ئاسایەیە کە چەند سودی تەندروستی سەرسوڕهێنەری هەیە.
 
ئەگەر ژمارەی ئەو هێلکانەی کە لە ژەمەخواردنەکانتدا بەبەردەوامی دەیخۆیت زیاد بکەیت، ئەوا بەدڵنیاییەوە تەندروستیت بەرەو پێش دەبەیت و بە ڕوونی سودە سەرسوڕهێنەرەکانی هێڵکە ئەزموون دەکەیت.
 
زەردێنەی هیڵکە زیاتر لە 90%ی پێکدێت لە کالیسۆم و ئاسن، سپێنەکەشی نیوەی زیاتری پڕۆتینە.
 
ئەم سودانەی لای خوارەوە کە ئاماژەی پێدەکەین، بەدڵنیاییەوە قایلت دەکەن بەوەی کە لەمەودوا هێلکە لە ژەمەخواردنەکانتدا زیاد بکەیت. 
 
-هێلکە باشترین جۆری پرۆتینە
یەکێک لە پێکهاتە بنچینەییەکانی خۆراکی تەندروست بریتیە لە پڕۆتین، چونکە پڕۆتین بەکاردەهێنرێت بۆ چاکردنەوە و تازەکردنەوەی ڕیشاڵ و شانە کۆنەکانی جەستە. لەبەر ئەوە، دەتوانرێت ئەو جۆرە باشەی پڕۆتین کە پێویستە لە هێلکەوە بەدەست بێت.
 
-هێلکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی مادەی ئاسنە
ئەگەر کەسێک ماددەی ئاسن لە جەستەیدا کەم بێت، ئەوا هەست بە بێهێزی و بێتاقەتی و سەر ئێشەیەکی زۆر دەکات. ماددەی ئاسن ئۆکسجین دەگوێزێتەوە لە خوێندا، وە فاکتەرێکی گرنگی شێوازی کارکردنی جەستەیە، وەک دورستبوونی وزە، سیستەمی بەرگری.
 
زەردێنەی هێلکە دەولەمەندە بە سەرەکیترین و گرنگترین ماددەی ئاسن، بۆیە هێلکە دەتوانێت چارەسەرێکی زۆر گونجاو بێت بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کەمی ئاسنیان هەیە.
 
-هێلکە کۆلیسترۆلی خوێن بەرز ناکاتەوە 
بەهۆی ئەوەی کە هەر زەردێنەیەکی هێلکە 210 میلی گرام کۆلستڕۆڵی تێدایە،  لە ساڵی نەوەدەکاندا ناوبانگێکی خراپی بەسەردا درابوو، چەند توێژینەوەیەک دەریانخستبوو کە هێلکە دەبێتەهۆی دروستبوونی کێشەی و نەخۆشیەکانی دڵ.
 
بەڵام، دەبێت ئاگاداری ئەوەبین ئەو خوراکانەی کە چەوریان زۆرە ، زیانیان زیاترە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ وەک لە لەو کۆلستڕۆڵانەی کە لە خۆراکەکاندا هەن. لەبەر ئەوە، هێلکە خواردنێکی هەرزانە، سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتینە و لەهەمانکاتدا بە ئاسانی هەرس دەکرێت.
 
-هاندەری بەرەوپێشبردنی تەندروستی مێشکە
هێلکە ماددەی کۆلاینی زۆرتێدایە کە مادەیەکی خۆراکیە و یارمەتی گەشەکردنی مێشک دەدات لە کۆرپەلەو منداڵی تازە لەدایکبوودا، هەروەها هاوکاری بەرەوپێشبردنی شێوازی کارکردنی مێشک دەدات. 
لەکاتی دووگیانیدا، بەکارهێنانی هێلکەیەک ڕۆژانە دەتوانێت لە 28% کۆلاینی پێویست بە کۆرپەلەکە دەستەبەر بکات.
 
-تەندروستی ئێسک 
هێلکە یەکێکە لە سەرچاوەیەکی سروشتی دەگمەنی ڤیتامین دیە،و سودێکی زۆریان بۆ تەندروستی ئێسک هەیە، ئەم ڤیتامینە سەرچاوەیەکی سەرەکی هەڵمژینی کالیسۆمە. 
هەندێکی تر لە سودە سەرسوڕهێنەرەکانی هێلکە بریتیە لەمانەی خوارەوە:  
 
-یارمەتی بەهێزکردن  و ڕاگرتنی تەندروستی چاو دەدات 
– بەهۆی بوونی ماددەی خۆراکی پێویست و ڤیتامینەکانەوە، هێلکە خۆراێکی بەسودە بۆ بەهێزکردنی قژ و نینۆک، بۆیە دەکرێت بوترێت بە هێلکە خواردن دەتوانرێت پارێزگاریی لە تەندروستی مووەکانی قژ بکرێت و بەهێز بکرێن. 
دەتوانرێت تەنها بە خواردنی هێلکە، کێشت داببەزێنیت، بەهۆی ئەوە کە هێلکە پڕۆتینی زۆرە و دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە زووی هەستی تێربوون دروست بکات، دەکرێت بەو هۆیەوە کەسەکە کەمتر بخوات و لەو ڕێگەیەشەوە کێشی خۆی دابەزێنیتَ. 
 
بەکورتی بەخواردنی هێلکە ڕۆژانە و لە ماوەی هەفتەیەکدا، دەکرێت سەرجەم ئەو سوودانە بەدەست بێت و تەندروستیت بەهێز بکەیت. 

دوواڕۆژ

تعليقات