پێش په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌م خواردنانه‌ دووربكه‌وه‌ره‌وه‌

په‌تاته‌ی سوه‌ره‌وه‌كراو چونكه‌ په‌تاته‌ی له‌م شێوه‌ ئاماده‌كردنه‌ به‌هۆی بوونی ئه‌و زه‌یته‌ی تێیدایه‌ و بوونی چه‌وریه‌كی زۆر گران هه‌رس ده‌بێت، هه‌وڵبده‌ ئه‌گه‌ر خواردیش كوڵاو یان برژاو بخۆ.
بنێشت جوین هه‌رچه‌نده‌ له‌ هه‌ندێ كاتدا سودی هه‌یه‌، بۆ نمونه‌ بۆ برینی بۆنی ده‌م، به‌ڵام پێش سێكس زیانی هه‌یه‌ و غازات دروست ئه‌كات.
قاوه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ پێویسته‌ نه‌خورێت پێش په‌یوه‌ندی سێكسی، چونكه‌ هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ هۆی سكچونێكی بێزاركه‌ر.
نه‌خواردنی بروكلی و قه‌رنابیت، چونكه‌ كار له‌ گه‌ده‌ و كرداری هه‌رس ده‌كات، ره‌نگه‌ هه‌ندێك جار غازاتی له‌گه‌ڵ بێت.
گۆشتی سور  چونكه‌ گران هه‌رس ده‌بێت و چه‌وری زۆره‌.
xendan

تعليقات