ئایا عیسا خودایە؟

ئایا عیسا خودایە یا نێردراوێکە و بەس؟ ئایا دینی مەسێحی دینێکی ئاشتەوایە یا باسی شەڕەنگێزیشی تێدایە؟

1- ئەگەر عیسا خودایە بۆ لە ناو خوێن و کیسەی سکی دایکا هاتە دونیا بۆ خزمەت کردنی بەشەر؟ شوێنێکی باشتری بۆ خۆی نەبینیەوە؟
2- ئەگەر کوڕی خودایە بۆ زانستی لە سەر رۆژی” قیامەت” نەبوو؟ چ باوکێک هەیە قسەیەکی گرنگ بە منداڵەکەی نەڵێتەوە؟ ئەویش بابەتێکی زۆر گرنگ کە رۆژی قیامەتە؟
3- باشە ئەگەر خودایە ئەو چەند مانگە یا ئەو چەند رۆژە کە لە سکی دایکیدا بوو بەڕێوەبەرایەتی دونیای سپاردە دەستی کێ؟ یا ئەو کاتەی کە لە خاچدرا یا ئەو چند رۆژەی کە لە نێۆ گۆڕ نێرا بۆ هەموو جیهان تێک نەچوو؟
4- باشە بۆ لە پاش چوونی خۆی عیسا (دخ) باسی هاتنی نێردراوێکی دیکە دەکا:
کتێبی پیرۆز » یۆحه‌نا » به‌شی 16
1
ئه‌م شتانه‌م پێ وتن، تاكو بێ ئومێد نه‌بن.
2
له‌ كه‌نیشته‌كان ده‌رده‌كرێن، به‌ڵكو كاتێ دێت ئه‌وه‌ی ده‌تانكوژێت واده‌زانێت خزمه‌تی خودا ده‌كات.
3
ئه‌مانه‌ش ده‌كه‌ن چونكه‌ نه‌ باوكه‌كه‌یان ناسیوه‌ و نه‌ من.
4
به‌ڵام ئه‌مانه‌م پێ وتن، تاكو ئه‌گه‌ر كاتیان هات بیرتان بكه‌وێته‌وه‌ كه‌ من پێم وتوون. له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌مانه‌م پێ نه‌ووتن، چونكه‌ له‌گه‌ڵتان بووم.
5
ئێستا ده‌چمه‌ لای ئه‌وه‌ی ناردوومی و كه‌ستان ناپرسێت: “بۆ كوێ ده‌چیت؟”
6
چونكه‌ ئه‌مه‌م پێ وتن، دڵگرانی دایگرتن.
7
به‌ڵام ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: باشتره‌ بۆتان كه‌ بڕۆم، چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆم، یارمه‌تیده‌ره‌كه‌ بۆتان نایه‌ت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕۆم بۆتانی ده‌نێرم.
8
كاتێ ئه‌و دێت، جیهان سه‌رزه‌نشت ده‌كات له‌سه‌ر گوناه‌ و له‌سه‌ر ڕاستودروستی و له‌سه‌ر حوكمدان:
9
له‌سه‌ر گوناه‌، چونكه‌ باوه‌ڕم پێ ناهێنن.
10
له‌سه‌ر ڕاستودروستی[a] ، چونكه‌ ده‌چمه‌ لای باوك و ئیتر نامبینن.
11
له‌سه‌ر حوكمدانیش، چونكه‌ گه‌وره‌ی ئه‌م جیهانه‌ حوكم دراوه‌.
12
هێشتا شتی زۆرم هه‌یه‌ پێتانی بڵێم، به‌ڵام ئێستا ناتوانن به‌رگه‌ی بگرن.
13
به‌ڵام كاتێ ئه‌و هات، ڕۆحی ڕاستی، ئه‌و بۆ ڕاستی ته‌واو ڕێنماییتان ده‌كات، چونكه‌ له‌ خۆیه‌وه‌ ناڵێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گوێی لێ ده‌بێت ده‌یڵێت و ڕاده‌گه‌یه‌نێت چی ڕووده‌دات.
14
ئه‌و شكۆدارم ده‌كات، چونكه‌ له‌ هی من وه‌رده‌گرێت و پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.[b]
15
هه‌رچی باوك هه‌یه‌تی هی منه‌. بۆیه‌ وتم، ڕۆحه‌كه‌ له‌ هی من وه‌رده‌گرێت و پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
16
پاش كه‌مێك ئیتر نامبینن، پاش كه‌مێكیش ده‌مبینن.) 
5- باشە بۆ باسی نوێژ کردنی عیسا مەسێح کراوە لە انجیل برنابا، باب119 )؟ 
6- بۆچی عیسا بە خەڵکی گوتیە کە مەڵێن من خودام: 
(انجیل برنابا باب 126) 
7- لێرا گوتراوە کە عیسا لە خاچ نەدراوە: 
انجیل برنابا باب 215
9- ئاشتی نا به‌ڵكو شمشێر:
کتێبی پیرۆز » مه‌تا » به‌شی 10 
34
وا مه‌زانن كه‌ هاتووم تاكو ئاشتی بهێنمه‌ سه‌ر زه‌وی. نه‌هاتووم بۆ هێنانی ئاشتی، به‌ڵكو شمشێر[e] !
35
چونكه‌ من هاتووم بۆ هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی
[كوڕ له‌ باوكی و 
كچ له‌ دایكی و 
بووك له‌ خه‌سووی،
36
دوژمنی مرۆڤیش له‌ خانه‌واده‌كه‌ی خۆی ده‌بێت.][f] 
37
ئه‌وه‌ی باوك یان دایكی له‌ من خۆشتربووێت، شایانی من نییه‌. ئه‌وه‌ی كوڕ یان كچی له‌ من خۆشتربووێت، شایانی من نییه‌.
38
ئه‌وه‌ی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت و دوام نه‌كه‌وێت شایانی من نییه‌.
39
ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی بدۆزێته‌وه‌ ده‌یدۆڕێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی له‌به‌ر من بدۆڕێنێت ده‌یدۆزێته‌وه‌.
40
ئه‌وه‌ی پێشوازیتان لێ بكات، پێشوازی له‌ من ده‌كات، ئه‌وه‌ش پێشوازیم بكات، پێشوازی له‌وه‌ ده‌كات كه‌ منی ناردووه‌.
41
ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌ پێغه‌مبه‌رێك بكات به‌ ناوی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌وا پاداشتی پێغه‌مبه‌رێك وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ش پێشوازی له‌ پیاوچاكێك بكات به‌ ناوی پیاوچاك، ئه‌وا پاداشتی پیاوچاكێك وه‌رده‌گرێت.
42
ئه‌وه‌ی ته‌نها جامه‌ ئاوێكی سارد بداته‌ یه‌كێك له‌م بچووكانه‌[g] ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوتابی منن، ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: پاداشتی ون نابێت.)

تعليقات