هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) هۆشداریى له‌م دۆخه‌ى ئێستا و سه‌رنه‌گرتنى چاره‌سه‌ره دیپلۆماسییه‌كان ده‌دات و به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى (هه‌سه‌ده-یش) ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان شکستیانهێنا، ئەوا یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەین و لە ئەگەری هەر هێرشێکی دیكه،
به‌توندى بەرەنگار دەبینەوە و پێشڕەوی دەکەین".
فەرهاد شامی به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى هه‌سه‌ده له‌په‌یامێكى ڤیدیۆییدا هۆشداریى به‌حكوومه‌تى سووریا ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "چاوه‌ڕوانى هه‌وڵه سیاسیى و دیپلۆماسیه‌كانین، به‌دڵنیاییشه‌وه هەڵوێستی گەلی کورد لەڕۆژئاڤا و کوردستان به‌گشتیى و ئەورووپا-یش، ڕێڕەوی ئەم قۆناغەى ئێستا دەگۆڕێت".
شامى جه‌ختده‌كاته‌وه، "ئەگەر هه‌وڵ و زمانى سیاسیى و دیپلۆماسی شکستیهێنا، یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەین، هه‌روه‌ها ئەگەر دوژمن جارێکی دیكه هێرشبکاتەوە، شەڕیان لەگەڵ دەکەین و بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە پێشڕەویی دەکەین".
ئه‌وه‌شى كرد، "ئەم خەباتە بەسەرکەوتن دەگاتە لووتکە، گەلەکەمان دەبێت باوەڕی پێی هەبێت، داوا لەگەڵەکەمان دەکەین کەرەستەی دەستی دوژمن و میدیاکانی و سیاسەتەکانی نەبن، داوا لە گەلەکەمان دەکەین لەڕۆژئاڤاو کوردستان و ئەوروپا، لەگۆڕەپانەکاندا بمێننەوە و پشتیوانیی بەرخۆدانمان بکەن".

Comments
Post a Comment